هاكان فیدان لەگەڵ بەرەی توركمانی عێراقی كۆبوویەوە
  2024-01-02       506       

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقی لە ئەنقەرە كۆبوویەوە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چەند پرسێكی هاوبەشیان كرد، ئەمە لە كاتێكدایە، توركیا دەیەوێت لە ڕێگەی بەرەی توركمانی عێراق و حزبەكانی هاوپەیمانیەوە ئامانجەكانی بەدەست بهێنێت.

ئاوێنە: بەرەی توركمانی عێراق لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حەسەن توران سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقی لەگەڵ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ هاكان فیدان لەگەڵ حەسەن توران لە ئەنقەرە كۆبوویەوە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوولا، هەروەها تاوتوێی هاوكاری و كار هاوبەش كرا بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی هەردوولا.

ئەمە لە كاتێكدایە،  توركیا دەیەوێت لە ڕێگەی بەرەی توركمانی عێراق و حزبەكانی هاوپەیمانیەوە ئامانجەكانی لە هەرێم و عێراق بەدەست بهێنێت، هەروەها ئامانجی كۆبوونەوەكە دانانی پلانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقە.

جێگەی ئاماژەیە، بەرەی توركمانی عێراق لە كەركووك تا ئێستا بڕیاری نەداوە هاوپەیمانی لەگەڵ چی حزب و لایەنێك ببەستێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی و دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ بۆ كەركووك، هەروەها سەردانی حەسەن تورانیش بۆ توركیا هەر بۆ ئەم مەبەستە بووە.

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×