لە هێرشێكی ئیسرائیلدا بۆ سەر بەیروت جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس كوژرا
  2024-01-02       513       

میدیای رەسمی لوبنان رایگەیاند، لە هێرشێكی ئیسرائیلدا بۆ سەر نوسینگەی حەماس لە ناوچەی باشوری بەیروت پایتەخت، جێگری سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس كوژرا.

ئاوێنە: ئاژانسی رەسمی لوبنان بڵاویكردۆتەوە، ئیسرائیل لەڕێگەی درۆنەوە نوسینگەیەكی بزوتنەوەی حەماسی لە باشوری بەیروتی پایتەخت كردۆتە ئامانج و لە ئاكامدا چوار كەس كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون.

ئەوەشی خستۆتەڕو، یەكێك لەوانەی كوژراون ساڵح عاروری، جێگری سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×