بۆ پرسی سنوربەزاندنەکانی تورکیا شاندێکی باڵای عێراق سەردانی تورکیا دەکات
  2024-01-03       328       

عەلی نیعمە مەندەلاوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش‌و بەرگریی له‌په‌رله‌مانى عێراق هەنگاوێکی حکومەتی عێراقی بۆ چارەسەرکردنی پرسی پێشێلکارییەکانی تورکیا لەهەرێمی کوردستان کە خۆی لەدروستکردنی بنکەی سەربازیی‌و بۆردومانکردنی ڕۆژانەی ناوچەکە کە بەهۆیەوە هاوڵاتیانی مەدەنیی دەبنە قوربانیی، ئاشکراکردوە.

مەندەلاوی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا وتویەتی، "پێشێلکارییەکانی تورکیا لەناو خاکی عێراق مایەی نیگەرانی زۆرینەی هێزو لایەنە سیاسییەکان‌و هاوڵاتیانە، لەبەرئەوەی پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە لەڕێگه‌ی بەزاندنی سنورو بۆردومانکردن‌و بڵاوکردنەوەی بنکەی سەربازیی‌و سیخوڕیی لەقوڵایی خاکی عێراق.

هەروەک دەڵێت:"لیژنەیەکی باڵا بەسەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی هەیە کە لەمدواییەدا دۆسیەی سنوریی لەگەڵ ئێران بەتایبەت ئەوەی پەیوەندیی هەیە بەدابینکردنی ئاسایشی هێڵی سنوریی کۆتایی پێهێنا، پێشبینیشدەکرێت هەر هەمان لیژنە کار لەسەر دۆسیەی سنورەکان لەگەڵ تورکیادا بکات".

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش‌و بەرگریی ئاماژەی بەوەکردوە، لیژنەکەی ئەعرەجی سەردانی ئەنکەرە دەکات لەپێناو هەڵسەنگاندن‌و لێکۆڵینەوەی دۆسیەی سنورو پەسەندکردنی لێکتێگەیشتنەکان کە ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بەپێشێلکارییەکانی تورکیاو چارەسەرکردنی دۆخی ئەو ناوچانە، بەشێوەیەک لەبەرژەوەندیی عێراقدا بێت‌و ڕێگریی لەهەر سەرپێچیی‌و پێشێلکارییەک بۆسەر خاکی عێراق بکات.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×