پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر حەشدی شەعبی هۆشداریی دەدات
  2024-01-04       516       

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بۆردوومانكردنی بارەگایەكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت پێشێلكارییەك بوو، كە سێ پەیامی مەترسیداری هەڵگرتبوو، لەوانە تێكدانی ئاسایشی ناوخۆی عێراق.

ئاوێنه‌: وەعد قەدۆ ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر بارەگایەكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت بۆ میدیا ناوخۆییەكان دەدوێت.

وەعد قەدۆ ڕایگەیاند، بۆردوومانكردنی بارەگایەكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت لەلایەن ئەمریكای داگیركەرەوە پێشێلكاریی سەروەریی وڵات بوو، دەشڵێت: ئێمە مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتێكی دڕندەدا دەكەین، كە لە ئیسرائیل دڕندەترە.

ئاماژەی بەوەش كرد، بۆردوومانەكە ئەمڕۆ هەڵگری سێ پەیامی مەترسیدارە، كە بریتین لە بەئامانجكردنی بە ئەنقەستی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەلایەن واشنتۆنەوە بە بیانووی درۆ، هەروەها هەوڵێك هەیە بۆ تێكدانی ئاسایشی عێراق و خزمەتكردنی ئیسرائیل، ئەمەش بەهۆی هەڵوێستە نیشتمانییەكانی بەغداوەیە لەسەر پرسی فەڵەستین.

ئەوەشی خستە ڕوو، دەبێت لەمەودوا حكومەت بە دوای هەڵبژاردنی ڕێگەیەكی نیشتمانیی بگەڕێت، بۆ ئەوەی هێزە داگیركەرەكان لە وڵات دوور بخاتەوە، هەروەها داوای هەڵوێستی بەپەلەی حكومەت و هێزە نیشتمانییەكان دەكات، بۆ كۆتاییهێنان بە تاوانەكانی داگیركاری ئەمریكا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە شەقامی فەڵەستین لە بەغدا، لەلایەن فرۆكەیەكی بێفڕۆكەوان بۆردوومان كرا، دوو سەركردەی حەشدی شەعبی لە بۆردوومانەكەدا كوژراون، كە یەكێكیان حاجی ئەبو تەقوا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی لیوای ١٢ـی حەشدی شەعبی بوو، هەروەها شەش كەسی دیگە بریندار بوون.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×