وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا پشتڕاستی دەكاتەوە كە هێرشەكەی بەغدا ئەوان ئەنجامیان داوە
  2024-01-05       407       

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا پشتڕاستیکردەوە كە هێرشەکەی دوێنێی بەغدا لەلایەن ئەمریکاوە کراوەتە سەر بارەگاکەی حەشدی شەعبی، كە وتەی بەرپرسانی عێراقی، دو کوژراو و حەوت برینداری لێکەوتەوە.

ئاوێنە: نیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە، لە گەڕەکی فەلەستینی بەغدا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا، دواتر بزوتنەوەی نوجەبا کوژرانی دو فەرماندەی خۆی بە ناوەکانی ئەبو تەقوا سەعیدی و یاریدەدەرەکەی بە ناوی ئەبو ئیمتیحان راگەیاند.

پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا-پێنتاگۆن لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەو کەسە [ئەبو تەقوا] چالاکانە بەشداربو لە پلاندانان و هێرشکردنە سەر هێزەکانمان، ئێمەش هەمیشە وتومانە کە مافی بەرگریکردن لە خۆمانمان هەیە و رێکاری پێویست بۆ پاراستنی هێزەکانمان دەگرینەبەر."

هەروەها وتیشی"عێراق هاوبەشێکی بەنرخی ئێمەیە، ئێمە لە نزیکەوە کار لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەین و بۆ ماوەی ساڵانێکی زۆر پەیوەندیمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەبوە لە بواری راهێنان و راوێژکاریی بۆ هەوڵەکانیان لە دژی تیرۆر، هەروەها ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانمان لە نزیکەوە".

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا وتیشی"دەزانین کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن لە هاوکاریکردنی ئێمە لە هەندێک باردا بۆ دیاریکردنی شوێنی ئەو گروپانەی سەر بە ئێرانن و هێرشدەکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکاو ئێمە ئەو هاوکارییانە زۆر دەنرخێنین."

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×