شانەی ئەمنیی عێراق رەتیدەکاتەوە لە هێرشەکەی سەر بەغدا هاوکاریی ئەمریکایان کردبێت
  2024-01-05       359       

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لێدوانێكی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رەتدەكاتەوە كە ئاماژەی بەوەدابو عێراق هاوكاری كردون لەو هێرشەدا كە دوێنێ كردیانە سەر بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە بەغدا.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوێنێ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە لێدوانێكدا ئاماژەی بە بونی هاوكاری لەگەڵ لایەنی عێراقی كرد لەو هێرشەی كرایە سەر بارەگای حەشدی شەعبی."

وتوشیەتی"ئێمە لەكاتێكدا جەخت لە مەترسیداربونی ئەم جۆرە لێدوانانە دەكەینەوە كە هەوڵن بۆ تێكەڵكردنی كارتەكان، بەتوندی رەتیدەكەینەوە كە هاوكارییەكی لەو جۆرە هەبوبێت بەڵكو بەپێچەوانەوە، هێرشەكەی دوێنێ بەشێوەیەكی راستەوخۆو بەبێ ئاگاداركردنەوەی هیچ لایەنێكی سەربازیی و ئەمنیی عێراقی كراوە، هەروەك هێرشەكانی ئەم دواییە بۆ سەر پێگەی هێزە ئەمنییەكان."

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق وتوشیەتی"وێڕای ئەوەش ئەندامی پەیوەندییەكانی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق لەدوای لێپرسینەوەی بە حێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی وتوە پێشوەخت ئاگادار نەكراوەتەوە لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە كە دەكەوێتە چوارچێوەی زنجیرەیەك دەستدرێژی كە لەماوەی رابردودا لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە ئەنجامدراون و لەلای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان تۆماركراون، بەتایبەت فڕینی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و فڕۆكەی جەنگی بە ئاسمانی عێراقدا."

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق جەختیشی كردۆتەوە كە "هێرشەكەی دوێنی زیان بە كۆی پەیوەندییەكانی نێوان هێزە عێراقییەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەگەیەنێت، دەستدرێژییەكی ئاشكراشە لەدژی ئەركی یاسایی بونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق."

هەروەها جەختیشی كردۆتەوە كە "هێزە چەكدارەكانی عێراق بەتەواوی ریزەكانیانەوە، پێشترو ئێستاش بە رۆحی یەك تیم كاردەكەن لەژێر سایەی فەرماندەیی و راسپاردەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكاندا، بەردەوامیش لە ئامادەیی تەواودان بۆ بەرگریكردن لە دەوڵەت و دامەزراوە دەستورییەكان و چارەسەركردنی تەواوی دەستدرێژی و پێشێلكارییە یاساییەكان."

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاڵاو عەلی عەسكەری: پارتی توشی ڤایرۆسە كۆنەكەی یەكێتی بوەو ئێستا چەند جەمسەرێكن
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×