وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی ئەمریکا بڕی پێنج ملیۆن دۆلار دەدات بە هەر لایەنێک کە زانیاری لەبارەی پێنج سەرچاوە داراییەکانی بزوتنەوەی حەماس ئاشکرا بکات، یان هەر زانیارییەکی دیکە کە میکانیزمەکانی پارەدارکردنی ئەو رێکخراوە هەڵبوەشێنێتەوە.
ئەم پاداشتەی ئەمریکا لە دوای چوار گوژمی سزاکانی ئەمریکایە بۆ سەر حەماس، ئەویش لە دوای ئەوەی لە رۆژی 7ی مانگی (تشرینی یەکەم/10) هێرشیان کردە سەر خاکی ئیسرائیل.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پێنج داواکراوە بریتین لە عەبدولباست حەمزە حەسەن، محەمەد خەیر، عامر کەمال شەریف، ئەحمەد سدو، وەلید محەمەد مستەفا، محەمەد ئەحمەد.
ئەوەشخراوەتەڕو، داواکاری یەکەم کە بریتییە لە عەبدولباست حەمزە لە سودان نیشتەجییە و بەرێوەبەری کۆمەلێک کۆمپانیایە و بە بڕی 20 ملیۆن دۆلار هاوکاری حەماسی کردوە.