هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ره‌خنه له فایەق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ده‌گرێت و دەڵێت، ئامادەبونی ناوبراو له بۆنه سیاسییه‌كاندا گومان له‌سه‌ر بێلایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دروست ده‌كات.
ئاوێنە: هۆشیار زێباری لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێكس لە پەیامێكدا وتویەتی"دوباره‌كردنه‌وه و به‌رده‌وام ئاماده‌بونی دادوه‌ر فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی وڵات، له رێوڕه‌سمه سیاسیی و حزبییه‌كاندا و پێشكه‌شكردنی وتار‌و راگه‌یاندنی هه‌ڵوێسته‌كانی، ده‌ریده‌خات كه بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆیی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ریمان گومانی له‌سه‌ره."
زێباری وتوشیەتی"جگه له عێراقمان ئاخۆ له كامه وڵاتی پاشایه‌تی، كۆماری یان تۆتالیتاریدا ئه‌م رۆڵه به سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌درێت؟ شتێكی سه‌یره."