جۆ بایدن: هێرشەکەی بەغدا بەفەرمانی من ئه‌نجامدرا
  2024-01-06       600       


جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا له‌نامەیەکدا لەبارەی هێرشەکەی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی له‌به‌غدا كه‌ ئاراسته‌ی‌ کۆنگرێسی‌ كردووه‌ ده‌ڵێت، بەفەرمانی ئەو بووەو بۆ پاراستنی هێزەکانیان بووە.
 
ئاوێنه‌: له‌نامه‌كه‌ی بایدن-دا كه‌ دوێنێ هه‌ینی‌ ئاراستەی کۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی‌ كردووه‌، نوسیویەتی، "من وەکو فەرماندەی گشتی، ئەو فەرمانەم دەرکرد، چونکە بەرپرسیارم لەپاراستنی هاوڵاتیانی ئەمه‌ریکی لەناوەوەو دەرەوەی ئەمریکا."
 
سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگه‌یاندووه‌، "ئەمه‌ریکا ئامادەی هەنگاونانی پێویستە لەهەر کاتێک کە پێویست بکات."
 
نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 4ی‌ 1ی‌ 2024، به‌موشه‌ك هێرشیكرده‌ سه‌ر باره‌گای‌ لیوایه‌كی‌ سه‌ر به‌حه‌شدی‌ شه‌عبی‌‌و دواتر بزوتنەوەی نوجەبا کوژرانی دو فەرماندەی راگەیاند بەناوەکانی ئەبو تەقواو یاریدەدەرەکەی بەناوی ئەبو ئیمتیحان؛ جگە لەبرینداربونی حەوتی دیکە.
 

 

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×