له‌كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقدا، ڕۆژی 9ی 1ی 2024 بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان دوای كۆتاییهاتنی پشوی زستانه‌ی په‌رله‌مان.
ئاوێنه: ئەمڕۆ شەممە موحسین مه‌نده‌لاوی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌وه‌كاله‌ت‌و شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆبونه‌وه‌و بڕیاریاندا 9ی ئه‌م مانگه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان دوای كۆتاییهاتنی پشوی زستانه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستپێبكاته‌وه.
داواش لەفراكسیۆن‌و لیژنەکانی پەرلەمان ده‌كه‌ن دەست بەکارەکانی یاسادانان و چاودێریکردنیان بکەنەوە، هاوکات ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دانیشتنێكی په‌رله‌مان تایبه‌ت ده‌ك ن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێكی نوێ بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
موحسین مه‌نده‌لاوی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌وه‌كاله‌ت ده‌ڵێت، کۆدەنگی پەرلەمانیی هەیە لەسەر پێویستی خێراترکردنی پەسەندکردنی هەموو یاسا گرنگەکان، ئەمەش وادەخوازێت لیژنەکانی پەرلەمان کۆبونەوەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ تاوتوێکردنی سەرجەم پرۆژەو پێشنیازەیاساكان کە ئاراستەیپه‌رله‌مان کراون بەمه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنیان.
یه‌كێك له‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ی كه له‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ده‌ستپێكی كاره‌كانیدا تێپه‌ڕێندرێت، په‌سه‌ندكردنی ته‌واوكاری و گۆڕانكاریه‌كانی یاسای بودجه‌ی 2024 و دیاریكردنی سه‌رۆكێكی نوێیه بۆ په‌رله‌مان له‌شوێنی محه‌مد حه‌لبوسی كه به‌بڕیاری دادگای فیدڕاڵی له‌پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دورخرایه‌وه.