هه‌ردو وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكاو توركیا لەئه‌سته‌نبوڵ كۆبونه‌وه‌
  2024-01-06       449       


ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکاو هاکان فیدان، هاوتا توركییه‌كه‌ی‌ له‌ئه‌سته‌نبوڵ كۆبونه‌وه‌، له‌کۆبونەوەکەدا چه‌ند پرسێكی‌ تایبه‌ت به‌عێراق‌و سوریا، شەڕی غەززە، قەیرانی مرۆیی، پرۆسەی بەشداریکردنی سوید لەناتۆو چه‌ند پرسێكی‌ دیكه‌یان تاوتوێ کردووه‌.

ئاوێنه‌: هاکان فیدان لەکۆشکی وەحدەدین لەئه‌سته‌نبوڵ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا کۆبوەوە. به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ كه‌ ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵی‌ توركی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌کۆبونەوەکەدا چه‌ند پرسێكی‌ تایبه‌ت به‌عێراق‌و سوریا، شەڕی غەززە، قەیرانی مرۆیی، پرۆسەی بەشداریکردنی سوید لەناتۆو چه‌ند پرسێكی‌ دیكه‌یان تاوتوێ کردووه‌.

فیدان بەبلینکنی ڕاگەیاندووە، ئەنقەرە چاوەڕێی واشنتۆنە تا بڕیار لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 بەتورکیا بدات.

له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ فه‌ڵه‌ستینه‌وه‌، هاکان فیدان جه‌ختی‌ له‌پێویستی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی دەستبەجێ‌و به‌رده‌وام لەغەززەو گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ كردۆته‌وه‌.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا ڕاشیگه‌یاندووه‌، "دوژمنكاریی‌و هێرشه‌كانی‌ ئیسرائیل مه‌ترسی جددی‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی‌ ناوچه‌كه‌ دروستكردووه‌".

له‌باره‌ی‌ پرسی‌ ئەندامێتیی سوید لەهاوپەیمانیی ناتۆ، فیدان بەبلینکنی راگەیاندووە، بڕیاری کۆتایی سەبارەت بەهەڵوێستیان لەو باره‌یه‌وه‌، لەپەرلەمانی تورکیایە.  
 
لای خۆیەوە، ئەنتۆنی بلینکن لەپۆستێکی ئێکسدا نوسیویه‌تی‌، باسیان لەگرنگی پەسه‌ندکردنی ئەندامبونی سوید لەناتۆ لەلایەن تورکیاوە کردووە "بەبێ دواکەوتنی زیاتر." 

سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئەنتۆنی بلینکن بۆ توركیا له‌چوارچێوه‌یه‌ی‌ گه‌شتێكیدایه‌ بۆ ناوچه‌كه‌، بڕیاره‌ سه‌ردانی‌ وڵاتانی ئوردن، قەتەر، ئیمارات، سعودیە، ئیسرائیل، کەرتی خۆژئاوای فەڵەستین‌و میسر بکات. 
 

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×