سوودانی بۆ سەردانیی ئەمریكا ئامادەكاریی دەكات
  2024-01-08       367       

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئامادەكاری بۆ سەردانی واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا بە مەبەستی تاوتوێكردنی پێشهاتە ئەمنییەكانی ئەم دواییە دەکات، هەروەها دۆسییەی مانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و چەند دۆسییەیەكی دیکە لە میانەى سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا دەخرێتە بەرباس.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئامادەكاریی بۆ سەردانی واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا دەكات، بە مەبەستی تاوتوێكردنی پێشهاتە ئەمنییەكانی ئەم دواییە و هێرشەكانی ئەمریكا لە عێراق.

لە سەردانەكەدا باس لە پرسی بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەكرێت، هەروەها باس لە ڕێكارەكانی دەركردنی هێزەكانی هاوپەیمانان دەكرێت، بە تایبەتی دوای توندبوونەوەی گرژییەكانی نێوان واشنتۆن و گرووپە چەكدارەكانی عێراق، ئەمە لە كاتێكدایە، سوودانی بەڵێنی بە ئەمریكا دابوو، کە پاراستنی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەستۆی عێراقدایە.

هەفتەی پێشوو ئەمریكا بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە شەقامی فەڵەستین لە بەغدا، لەلایەن فرۆكەیەكی بێفڕۆكەوان بۆردوومان كرد، دوو سەركردەی حەشدی شەعبی لە بۆردوومانەكەدا كوژراون، كە یەكێكیان حاجی ئەبو تەقوا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی لیوای ١٢ـی حەشدی شەعبی بوو، هەروەها شەش كەسی دیكە بریندار بوون.

ئەو هێرشانەی ئەمریكا دوای ئەوە هات كە لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا گرووپە چەكدارەكان بە بەردەوامی بنكە ئەمریكییەكانیان لە ئەنبار و هەولێر كردووەتە ئامانج.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×