سەدر لەبارەی بەرپرسانی عێراق: هەمووان گەندەڵن یان هاوپەیمانن لەگەڵ گەندەڵکاران
  2024-01-09       349       

ڕێبەری ڕەوتی سەدر بڵاوی كردەوە، ڕەتیكردەوە بگەڕێتەوە نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دژایەتی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی لە وڵات دەكات، دەشڵێت، حكومەت بەردەوامە لە شكست و ژێردەستەیی و دەست تێكەڵكردن لەگەڵ داگیركەران.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەبارەی دووبارە گەڕانەوەی بۆ ناو پرۆسەی سیاسی و كارەكانی حكومەتی ئێستا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئامادە ‌نییە‌ دووبارە بەشداریی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بكات، بە توندی دژایەتی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی لە وڵات دەكات.

موقتەدا سەدر حكومەتی ئێستای عێراقی بە گەندەڵ ناو برد، دەشڵێت، بەردەوام لە شكست و دواكەوتن و ژێردەستەییدایە، هەروەها بڵاوبوونەوەی تیرۆری میلیشیایی و وازهێنان لە مافى وڵات و دەست تێكەڵكردن لەگەڵ داگیركەران زیاتر بووە‌.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، هەموو لایەنەكان یان گەندەڵن یان هاوپەیمانن لەگەڵ گەندەڵكاران، تەنانەت ئەوانەی، كە ماوەیەك پێش ئێستا داوای چاكسازییان كردووە یان هاوپەیمانی چاكسازیی بوون.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
شاڵاو عەلی عەسكەری: پارتی توشی ڤایرۆسە كۆنەكەی یەكێتی بوەو ئێستا چەند جەمسەرێكن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×