ئەفسەرێكی باڵا: كەسێك كە بە بڕیاری دادگا لەسێدارە دراوە، مووچەی شەهیدانەی بۆ بڕاوەتەوە
  2024-01-09       818       

فەرماندەیەكی باڵای سەربازیی عێراق، لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنی كەناڵێكی عێراقیدا، ئابڕوچوونێكی حكوومەتی فیدڕاڵی ئاشكرا دەكات و باس لەوە دەكات كە تیرۆرستێك دوای ئەوەی لە لایەن دادگایەكی عێراقه‌وه‌ فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ دەردەچێت و لە سێدارە دەدرێت، تیرۆرستەكە لە دەزگای شەهیدانی عێراقی ناسنامەی بۆ دروست دەكرێت و كەسوكارەكەی سەرجەم مووچە و ئیمتیازاتی تیرۆرستەكە بە ناوی شەهید وەردەگرن.

ئاوێنە: فەریق ڕوكن ناسر غەنام، سەرۆكی ئەكادیمیای سەربازی و فەرماندەی پێشووی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی ئەنبار، لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی (الرابعه‌) وتی: ”ئەو كاتەی كە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی ئەنبار بووم، رۆژێك كەسێك هاتە لام گوتی، برایەكم لە لایەن تیرۆرستانەوە كوژراوە و دواتر تەرمەكەی فڕێدراوەتە ناو ڕووبار، دواتر بكوژەكە دەستگیر كرا و لە دادگا حوكمی لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو، لە سێدارەش درا، كەچی ئێستا ناسنامەی دەزگای شەهیدانی هەیە و كەسوكاری تیرۆرستە لەسێدارەدراوەكە مانگانە مووچەی شەهیدانەكەی وەردەگرن.“

ده‌شڵێت: ”بۆیە هەر ئەو كات وەك فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی ئەنبار، نووسراوێكم كرد و ئەفسەرێكی هەواڵگرییم ڕاسپارد بچێت بۆ گرتووخانەی ناسڕییە ئەو شوێنەی كە تیرۆرستەكەی لێ دەستگیر كرابوو بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕاستی و دروستی بابەتەكە، دواتر كاتێك وەڵامی نووسراوەكە هاتەوە بەرپرسانەی گرتوخانەی ناسڕییە گوتیان بەڵێ ئەو كەسە لای ئێمە دەستگیر كرابوو دواتر لە سێدارە درا، بۆیە ئەمجارە نووسراوێكم بۆ دەزگای شەهیدانی ئەنبار كرد، وەڵامیان دامەوە كە بەڵی ئەو كەسە ناسنامەی شەهیدانی هەیە و كەسوكارەكەی سەرجەم ماف و ئیمتیازاتێكی وەردەگرن، دواتر سەرجەم زانیارییەكانم كۆ كردەوە و بە نووسراوێكی فەرمی سەركوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئەوكاتی عێراقم (كە مستەفا كازمی بوو) لێ ئاگادار كردەوە، دوای ماوەیەك وەڵامی نووسراوەكەم هاتەوە بە فەرمانی سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لێژنەیەك بە سەرۆكایەتیی من و ئەندامییەتیی هەریەكە لە بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی، بەڕێوەبەری هەواڵگری و بەڕێوەبەری دەزگای شەهیدان پێكهات تاكوو ئەو كەیسە یەكلا بكەینەوە.“

فەریق ڕوكن ناسر غەنام لە درێژەی قسەكانی باس لەوە دەكات كە ئەوان چاوەڕێی ئەوە بوون لێژنەكە كاری خۆی بكات و ماف بۆ مافخوراو بگێردرێتەوە و دەڵێت: ”ئێمە چاوەڕێمان دەكرد لێژنەكەمان ئەنجامی هەبێت و ماف بۆ مافخوراو بگەڕێنینەوە، بەڵام بەهۆی دەستێوەردانی حزبی و كەسانی دەستڕۆیشتوو، وەك سزایەك لە بەرامبەر ئەو ئەركە نیشتمانییەی كە ده‌ستمان پێكرد، ڕاژەی سەرجەم ئەندامانی لێژنەكە بە منیشەوە گواسترایەوە، واتا من و بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوەبەری هەواڵگری و بەڕێوەبەری دەزگای شەهیدان، هەریەكەمان بۆ شوێنێك گواستراینەوە.“

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×