قوباد تاڵەبانی: ھەوڵی جدی ھەیە بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق
  2024-01-09       390       

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ وەفدێكی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند، ھەوڵی جدی ھەیە بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە. دەشڵێت، پێویستە حكومەتی هەرێم هەمو لایەنە كوردییەكان پێكەوە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان بكەن تا یاسای بودجە بەشێوەیەک ھەمواربکرێتەوە کە کێشەی موچەی فەرمانبەران و بەشە بودجەی ھەرێم بەیەکجاری چارەسەر بکات.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەگەڵ وەفدێکی نەتەوەیەکگرتوەکان بە سەرۆکایەتی کلۆدیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی بۆ عێراق کۆبوەوە و پێکەوە باسی چەند پرسێکی جێی بایەخی ھەردولایان تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لە تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکراوە لەبارەی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداو لەناویشیاندا کێشەی بودجەی ھەرێمی کوردستان.

لەم بارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ "وەفدی ھەرێم لە دوایین سەردانیدا بۆ بەغدا گفتوگۆی باش و ئەرێنییان کردوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ و ھەوڵی جدیش ھەیە بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە."

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم وتیشی"لەم قۆناغەدا پێویستە حکومەتی ھەرێم و ھەمو لایەنە کوردستانییەکان پێکەوە گفتوگۆی جدی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان و فراکسیۆنە جیاوازەکانی ناو پەرلەمانی عێراق بکەن تا یاسای بودجە بەشێوەیەک ھەمواربکرێتەوە کە کێشەی موچەی فەرمانبەران و بەشە بودجەی ھەرێم بەیەکجاری چارەسەر بکات."

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا تاوتوێی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و چۆنییەتی پێکھێنانی حکومەتە خۆجێیەکان کرا. لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە،"دەبێت بەپێی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن لە پرۆسەی پێکھێنانی حکومەتە خۆجێیەکاندا رێز لە دەنگ و ئیرادەی خەڵک بگیرێت و ھاوکاتیش نابێت ھەوڵی پەراوێزخستنی ھیچ لایەن و پێکھاتەیەک بدرێت."

سەبارەت بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش، جێگری سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە لەسەر "پێویستیی بەڕێوەچونی ھەڵبژاردن بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد کە جێی رەزامەندی ھەموان بێت و مافی ھەمو لایەک و لەناویشیاندا پێکھاتەکان پارێزراوبێت."

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لە دوایین تەوەری کۆبونەوەکەشدا باسی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دۆخی سیاسی عێراق کراو "ھەردولا ھاوڕابون کە پێویستە لایەنە عێراقییەکان ھەستیاری دۆخەکە لەبەرچاو بگرن و بە گرتنەبەری سیاسەتی حەکیمانە خۆیان بەدوربگرن لە ھەر جۆرە ھەڵوێست و ھەنگاوێک کە سەقامگیری عێراق و ھەرێمی کوردستان بخاتە مەترسییەوە."

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×