حووسییەكان هێرشیان كردە سەر كەشتییەكی ئیسرائیل
  2024-01-10       430       

سەرچاوەیەكی سەربازیی یەمەن ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو حووسییەكانی یەمەن كەشتییەكی ئیسرائیلیان لە دەریای سوور كردە ئامانج، هەروەها هێزەكانی ئەمریكا و بەریتانیا ٢١ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكی حووسییەكانیان خستووەتە خوارەوە.

كەناڵی جەزیرە لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازیی یەمەنەوە هەواڵی هێرشكردنە سەر كەشتییەكی ئیسرائیلى لە دەریای سوور بڵاو كردەوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو حووسییەكانی یەمەن كەشتییەكی ئیسرائیلیان لە دەریای سوور كردە ئامانج، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە ماددی و گیانیەکانەوە نەخراوەتەڕوو.

پێش ئەم هێرشەش، هێزی دەریایی بەریتانیا ڕایگەیاند، ڕاپۆرتێكیان لە بارەی هێرشێكەوە لە دەریای سوورەوە پێگەیشتووە، كە نزیكەی ٥٠ میل دەریایی لە ڕۆژئاوای شاری حودەیدەی یەمەنەوە دوورە.

ئاماژەی بەوەشكراوە، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەكرێت، ڕێنمایی كەشتییەكان دەكەین، وریا بن و لە ناوچە گوماناوییەكان دوور بكەونەوە.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا ڕایگەیاند، دوێنێ هێزەكانی ئەمریكا و بەریتانیا ٢١ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكی حوسییەكانی خستووەتە خوارەوە، كە لە باشووری دەریای سوورەوە بەرەو ڕێڕەوی دەریایی نێودەوڵەتی هەڵدراون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ١٩ی مانگی كانوونی یەكەمی سالًی ڕابردووەوە ئەمە ٢٦هەمین هێرشە لەلایەن حوسییەكانەوە بۆ سەر هێڵەكانی كەشتیوانی بازرگانی لە دەریای سوور ئەنجام دەدرێت.

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×