سودانی بە نهێنی داوای مانەوەی هێزەکانی ئەمریکای کردووە
  2024-01-10       528       

رۆژنامەی "بۆلیتیکۆ" ی ئەمریکی ئاشکرای کرد ، موحەمەد شیاع سودانی و راوێژکارەکانی چەند برووسکەیەکی نهێنییان بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناردووە و داوای مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایان لە عیراق کردووە .

ئاوێنە: هەروەها رۆژنامەکە بە پێی ئەو برووسکە نهێنییەی کە دەستی کەوتووە ،ئەوەشی ئاشکرا کردووە، سۆدانی داوای گفتۆگۆی لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ووڵاتەکەیدا کردووە و سەبارەت بەو داوایەش کە وتبووی : "دەبێت هێزەکانی هاوپەیمانان عیراق جێبهێڵن " ، تەنها بۆ رازی کردنی هاوڵاتییانی عیراق بووە .

هەروەها جگە لە سۆدانی ،راوێژکارەکانیشی بە بەپرسە ئەمریکییەکانیان وتووە کە سۆدانی لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق هیچ جۆرە کاردانەوەیەکی نەرێنی نییە و ئامادەی گفتۆگۆی نهێنییە لەوبارەیەوە و ئەو قسانەشی کە لەبارەی دەرچوونی هێزەکانی ئەو ووڵاتەوە کردوویەتی لە عیراق ، تەنها بۆ ڕاگرتنی دڵی هەندێک لایەن و هاوڵاتییان بووە .

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە ماوەیەک لەمەوبەر ، سۆدانی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند کە ئیتر هیج جۆرە بیانوویەک بۆ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عیراقدا نەماوەو دەبێت بە زووترین کات کە خاکی عیراق بکشینەوە.

لە وەڵامی ئەم داوایەی سۆدانی ئەمریکا وتی لەئێستادا هیچ پلانیکی کشانەوەمان لە عیراقدا نییە.

لە لایەن خۆیەوە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا رەتی کردەوە هەرجۆرە لێدوانێک لەنارەی ئەم بروسکە نهێنییەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بدات.

چاودێرە سیاسی و سەربازییەکان پێیان وایە کە ئەم داوایەی سۆدانی بە نهینی بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراقدا ، گرنگییەکی زۆری بۆ ئیدارەکەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا هەیە و ئەمریکییەکان پێیان وایە کە گرنگی مانەوەیان لە عیراقدا تەنها بۆ بەرپەرچدانەوەی چەکدارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش نییە ، بەڵکو لەوە گرنگتر بۆ رووبەرووبوونەوەی فراوانبوونی دەسەڵاتی ئێرانە لە ناوچەکەدا و عیراقیش ستراتیژیترین شوێنە بۆ ئەو رووبەرووبوونەوەیەی ئێران.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×