عێراق و هەرێم تاوتوێی ئامادەكردنی خشتەكانی بودجەی ئەمساڵ دەكەن
  2024-01-10       377       

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە وەزارەتەكەیان كۆبونەوەیەك بە سەرۆكایەتی وەزیری پلاندانان و بە ئامادەبونی وەزیری نەوت و وەزیری دارایی عێراق و وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم بەڕێوەچوەو تێیدا تاوتوێی ئامادەكردنی خشتەكانی بودجەی ئەمساڵ كراوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق لە وەزارەتی نەوت سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی فراوانی كردوە بە ئامادەبونی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت و تەیف سامی، وەزیری نەوتی عێراق و كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی میكانیزمەكانی ئامادەكردنی خشتەكانی بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024 كراوە لەڕوی بودجەی بەكاربردن و وەبەرهێنانەوە ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی نرخی نەوت و داهاتی پێشبینیكراو بۆ ئەمساڵ.

وەزیری پلاندانانی عێراق جەختی لە پەرۆشی حكومەت كردۆتەوە بۆ ئامادەكردنی ئەو خشتانەی بودجە لە نزیكترین كاتداو ناردنی بۆ پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی و هەروەها لەبەرچاوگرتنی بڕی هەناردەی نەوت بەپشكی نەوتی هەرێمی كوردستان و پابەندییەكانی عێراق بەو پشكەی بەرهەمهێنانەوە كە لەلایەن رێكخراوی ئۆپیك پڵسەوە بۆی دیاریكراوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، وەزیری نەوتی عێراق جەختی لە گرنگی ئامادەكردنی خشتەكانی خەرجی و داهاتی دارایی لە بودجەدا كردۆتەوەو رونیكردۆتەوە كە وەزارەتەكەیان هەوڵی زۆر دەدات لەپێناو دابینكردنی باشترین دۆخ بۆ گەرەنتیكردنی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت و بەدەستهێنانی داهاتی پێویست بۆ دابینكردنی پارەداركردنی بودجە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقیش ئاماژەی بە پەرۆشی وەزارەتەكەیان داوە بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە بودجەو گەرەنتیكردنی پارەداركردنی پێویست بۆ بەشەكانی خەرجی حاكیمەو خەرجییە بنەڕەتییەكان لەلایەنی بەكاربردن و وەبەرهێنانەوە.

هەر لەكۆبونەوەكەدا كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئامادەیی هەرێمی كوردستانی دەربڕیوە بۆ هاوكاریكردن لە بواری هەناردەی نەوت بەوشێوەیەی كە یاسای بودجە داوای دەكات.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاڵاو عەلی عەسكەری: پارتی توشی ڤایرۆسە كۆنەكەی یەكێتی بوەو ئێستا چەند جەمسەرێكن
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×