سودانی: عێراق دەیەوێت هێزەكانی هاوپەیمانان بەشێوەیەكی خێراو رێكخراو بچنەدەرەوە
  2024-01-10       364       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەغدا دەیەوێت هێزەكانی هاوپەیمانان بەشێوەیەكی خێراو رێكخراو لەڕێگەی دانوستانەوە لە عێراق بچنە دەرەوەو پێشی وایە بونی هێزەكانی هاوپەیمانان لەعێراق دەبێتە مایەی ناسەقامگیری لەسایەی لێكەوتە ناوچەییەكانی شەڕی غەززە.

ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، پێویستە چاو بە رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان بخشێنرێتەوە بۆ ئەوەی نەبێتە ئامانج یاخود پاساو بۆ هیچ لایەنێكی ناوخۆیی یان دەرەكی كە یاری بە سەقامگیری عێراق و ناوچەكە بكات.

سودانی وتوشیەتی، چونەدەرەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق دەبێت دانوستانی لەبارەوە بكرێت لە رێگەی پڕۆسەیەكی گفتوگۆو لێكتێگەیشتنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەبێت رێككەوتن لەسەر خشتەیەكی زەمەنی بكرێت بۆ دەرچونی هێزەكانی هاوپەیمانان بەشێوەیەكی خێراو رێكخراو تا زۆر درێژە نەكێشێت و هێرشەكان بەردەوام نەبن.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی ئەگەری فراوانبونی شەڕی غەززە بۆ ناوچەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەختی كردۆتەوە كە تەنیا راگرتنی شەڕی ئیسرائیل لە دژی غەززە دەتوانێت مەترسی فراوانبونی شەڕەكە لەسەر ئاستی ناوچەكە رابگرێت و وتوشیەتی"ئەمە (راگرتنی شەڕی غەززە) تاكە چارەسەرە. ئەگەر نا فروانبوانی زیاتری شەڕەكە دەبینین."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە رۆژی دوشەممەی ئەم هەفتەیە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند، پلانیان نییە بۆ كشاندنەوەی هێزەكانیان لەعێراق كە لەسەر بانگهێشتی بەغدا لەو وڵاتەن.

سودانی وتوشیەتی، ئەوان هەوڵدەدەن بۆ دەرچونی هێزەكانی هاوپەیمانان لەعێراق چونكە لە ئێستادا عێراق دەتوانێت بەرگری لە خۆی بكات دژی تیرۆرو دەبێت خاوەنی سەروەریی تەواو بێت لەسەر خاكەكەی بەوەش خۆی بەدور دەگرێت لە پاساو دان بە هەر لایەنێك كە بیەوێت عێراق رابكێشێتە نێو شەڕێكی ناوچەییەوە.

وتوشیەتی، كۆتاییهێنان بە بونی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق رێگری دەكات لە بارگرژی زیاتر و تێكەڵبونی پرسە ئەمنییە نێوخۆیی و ناوچەییەكان.

سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیشی كردۆتەوە كە وڵاتەكەی كراوەیە بۆ دروستكردنی پەیوەندیی دوقۆڵی و هاریكاریی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانان لەنێویشیاندا ئەمریكا كە ئەو پەیوەندییانە پێدانی مەشق و پێشكەشكردنی راوێژ بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق و كڕینی چەكیش لەخۆبگرن.

هەروەها وتوشیەتی، ئەمریكا "دوژمنمان نییەو ئێمە لە شەڕدانین لەگەڵی، بەڵام ئەگەر ئەم گرژییانە بەردەوام بن، بێگومان كاریگەرییان دەبێت و كەلێنێك لە پەیوەندییەكاندا دروست دەكەن."

ئەو قسانەی سودانی لەكاتێكدان كە رۆژنامەی "پۆلیتیکۆ"ی ئەمریکی بڵاویكردۆتەوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق و راوێژکارەکانی چەند بروسکەیەکی نهێنییان بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناردوەو داوای مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایان لە عێراق کردوە.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×