شازاده خالید بن به‌نده‌ر، باڵیۆزی سعودیه له به‌ریتانیا، ده‌ڵێت دوای شه‌ڕی غه‌ززه، وڵاته‌كه‌ی گرنگی به ئاسایبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌دات. به‌ڵام هه‌ر جۆره رێكه‌وتنێك: "پێویسته ببێته هۆی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین".
شازاده خالید، له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی BBC ئاشكرای كردووه، رێكه‌وتنه‌كه "نزیك بوو" كاتێك سعودییه به نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا، دانوستانه‌كانی راگرت. راگرتنی دانوستانه‌كان، هۆكاره‌كه‌ی بۆ شه‌ڕی ئیسرائیل له غه‌ززه ده‌گه‌ڕێته‌وه، دوای په‌لاماردانی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی حه‌ماس، بۆ سه‌ر پێگه‌كانی ئیسرائیل، له رۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد سعودیه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو زیانه رۆحییه‌ی غه‌ززه، هێشتا باوه‌ڕی به دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه. به‌ڵام پێویسته بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه: "له‌سه‌ر حسابی گه‌لی فه‌له‌ستین نه‌بێت".
باڵیۆزی سعودیه هه‌روه‌ها هۆشداریدا له "شكستی مرۆڤایه‌تی" له غه‌ززه. چونكه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، كارێكی وای نه‌كرد كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بێنێت و ده‌ڵێت: "هیوادارم به‌ریتانیا به هه‌ڵوێستی خۆیدا بچێته‌وه و چۆن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دی مامه‌ڵه ده‌كات، ئاواش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكات، چونكه چاوپۆشین له ئیسرائیل، كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه، چونكه وا ده‌كات ئاشتی به‌دینه‌یه‌ت".
باسی له‌وه‌شكرد: ئاشكرایه سعودیه له جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا، خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گه‌وره و تایبه‌ته، سعودیه له كاتی دروستبوونی ئیسرائیل له ساڵی 1948وه، دانی پێدانه‌ناوه. بێگومان ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ ئیسرائیل.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودیه، له مانگی ئه‌یلولی رابردوو، له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مریكی، وتی: "ئێمه رۆژانه تابێت زیاتر نزیكده‌بینه‌وه له رێكه‌وتن". هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێداگیری كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین: "زۆر گرنگه" و هه‌ر رێكه‌وتنێك، پێویسته "ئێش و ئازار و نه‌هامه‌تی فه‌له‌ستینییه‌كان كه‌مبكاته‌وه".
رۆژی سێشه‌ممه، 9ی كانوونی دووه‌م، باڵیۆزی سعودیه له له‌نده‌ن، به BBC راگه‌یاندووه: "به دڵنیاییه‌وه له نێوان سه‌ركرده‌كانی وڵات، گرنگی به رێككه‌وتن ده‌درێت و رێكه‌وتنه‌كه نزیك بوو. به‌لای ئێمه‌وه پوخته‌ی مه‌سه‌له‌كه خۆی له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینیدا ده‌بینێته‌وه. ئێمه تا ئێستاش بڕوامان به ئاسایبوونه‌وه هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه له‌سه‌ر حسابی گه‌لی فه‌له‌ستین نابێت".
كاتێك سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی له حه‌ماس پرسیاری لێكرا كه ئیسرائیل و ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه‌ی خۆرئاوا، به "تیرۆریست" پۆلێنی ده‌كه‌ن و پێگه‌ی حه‌ماس له ده‌وڵه‌ته فه‌له‌ستینییه‌كه‌ی ئاینده‌دا، چۆن ده‌بێت؟ ئاوا وه‌ڵامیدایه‌وه: ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێویستی به "بیركردنه‌وه‌ی زۆر هه‌یه. ئه‌گه‌ر گه‌شبین بیت و ئومێدت هه‌بێت، ئه‌وا هه‌میشه بوارێك بۆ گۆڕانكاری ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام كاتێك ململانێ رووده‌دات، ئه‌وا له‌سه‌رته ددان به‌وه‌دا بنێیت هه‌ردوولا دۆڕاون. كێشه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستای ئیسرائیل، ئه‌وه‌یه دیدێكی تووندڕه‌وانه‌ی ره‌های هه‌یه و رێگه به سازان نادات. له‌به‌ر ئه‌وه تۆ نا‌توانیت هه‌رگیز كۆتایی به‌م ململانێیه بێنیت".
به‌ڵام باڵیۆزه‌كه‌ی سعودیه، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، قسه‌ی زیاتری نه‌كرد. وه‌لێ دوو وه‌زیری ئیسرائیل، سه‌ر به ره‌وتی راستڕه‌وی تووندڕه‌و، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌ركۆنه كران. ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت، ئه‌و دوو وه‌زیره، به‌م دواییانه داوایانكرد فه‌له‌ستینییه‌كان له غه‌ززه ده‌ربكرێن و دووربخرێنه‌وه.
شازاده خالید هۆشداریدا له‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه، مه‌ترسی زیادبوونی تووندڕه‌وی لێبكه‌وێته‌وه. چونكه ئیسرائیل له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌زاران هاوڵاتی له غه‌ززه كوشتووه و قه‌یرانێكی مرۆیی وێرانكه‌ری خستووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "له ماوه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌دا، ئاستی ئه‌و تووندوتیژییه‌ی هه‌ر دوولا ئهنجامیدانداوه، به‌تایبه‌ت ئیسرائیل كه ده‌بوایه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی به‌رپرسیار ره‌فتاری بكردایه، له‌و بڕوایه‌دام له ژیانمدا نمونه‌ی له‌و شێوه‌یه‌م نه‌دیوه. به راستی ژماره‌كان جێگای داخه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌مه ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی ئومێد، نه‌ك ته‌نها له نێو فه‌له‌ستینییه‌كان، به‌ڵكو له نێو هه‌مو ئه‌وانه‌ی له جیهاندا ئه‌م دۆخه‌یان پێخۆش نییه. چونكه هه‌موان ده‌بینن مرۆڤایه‌تی له پاشه‌كشه‌دایه و كه‌س هیچ شتێكی بۆ راگرتنی نه‌كردووه. هه‌ندێك هه‌وڵ هه‌یه، به‌ڵام به‌س نییه".