پارتەكەی حەلبوسی كاندیدی خۆی بۆ سەرۆكی پەرلەمان دیاریكرد
  2024-01-11       472       

پارتی ته‌قه‌دوم بە سەرۆكایەتی محه‌مه‌د حه‌لبوسى، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگه‌یاند، شه‌علان كه‌ریم، كاندیدی فه‌رمی پارته‌كه‌یانه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق.

ئاوێنە: یه‌حیا محه‌مه‌دی سه‌ركرده‌ له‌ پارتی ته‌قه‌دوم و په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ کۆبونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی پارتی تەقەدوم بڕیاردرا بە کاندیدکردنی شێخ شەعلان كه‌ریم بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پشكی پارتی ته‌قه‌دومه‌ به‌وپێیه‌ی نوێنەرایەتی گەورەترین فراكسیۆنی سوننە دەکات بە 44 په‌رله‌مانتار.

بڕیارە رۆژی 14ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق یەكەم دانیشتنی وەرزی نوێی خۆی ئەنجام بدات كە بەرنامەی كاری كۆبونەوەكە یەك بڕگەیەو ئەویش بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق.

سەرەتای مانگی 11ی ساڵی رابردو، بەبڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەندامێتی پەرلەمانی لێ سەندرایەو بەوەش پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لەو كاتەوە بەچۆڵی ماوەتەوە.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×