ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی هێرشیان كردە سەر چەندین پێگەی حوسییەكانی یەمەن
  2024-01-12       448       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هێرشیان كردە سەر چەندین پێگەی حوسییەكانی یەمەن و دەڵێن، ئامانجیان گەڕاندنەوەی سەقامگیرییە بۆ رێڕەوە ئاوییەکانی دەریای سور.

ئاوێنە: فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە، هێرشیان كردۆتە سەر 16 پێگە و 60 ئامانجی حوسییەکان لە یەمەن.

فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی ئەمریكا وتوشیەتی، لە هێرشەکەدا زیاتر لە 100 مووشەکی ئاراستەکراویان بەکارهێناوە و جەختیشی كردۆتەوە"پابەندین بە بەرگریکردن لە هاوبەشە گرنگەکانمان لە ناوچەکە."

هەریەک لە ئەمریکا، ئوستڕالیا، بەحرێن، کەنەدا، دانیمارک، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، کۆریای باشور و بەریتانیا، ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا لەبارەی هێرشەكەوە وتویانە"ئامانجمان کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیرییە بۆ دەریای ناوەڕاست".

 ئەوەشیان خستۆتەڕو، "با پەیامەکەمان رون بێت: دوودڵ نابین لە بەرگریکردن لە ژیان و پاراستنی ئازادی بازرگانی لە یەکێک لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان لە بەرامبەر هەڕەشە بەردەوامەکان".

 هەروەها جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد لەسەر فەرمانی ئەو، هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بە هاوکاریی ئوسترالیا، بەحرێن، کەنەدا و هۆڵەندا هێرشێکی سەرکەوتویان کردە سەر چەند پێگەیەکی حوسییەکانی یەمەن.

جۆ بایدن وتیشی: "دودڵ نابم لەوەی فەرمان بە کردەوەی سەربازی زیاتر دژی حوسییەکان بدەم، ئەگەر پێویست بکات."

عەبدولمەلیک حوسی، سەرکردەی حوسییەکان لە یەمەن لە راگەیێندراوێکدا جەخی كردۆتەوە كە "هیچ هێرشیکی ئەمریکا بەبێ کاردانەوە نابێت". هەروەها وتوشیەتی "دووڵ نابین لە هەر کارێک کە پێمان بکرێت."

هاوكات وتەبێژی حوسییەكان جەختی كردۆتەوە كە هێرشەكانیان بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان لە دەریای سور بەردەوام دەبن.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سودانی لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر زانیاری ئاشکرادەکات
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×