حوسییەكان دەڵێن: لە هێرشەكانی ئەمریكاو بەریتانیادا پێنج چەكدارییان كوژراون
  2024-01-12       404       

وتەبێژی سەربازیی حوسییەكانی یەمەن دەڵێت، لە هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریكاو بەریتانیادا بۆ سەر پێنج پارێزگای یەمەن، پێنج چەكدارییان كوژراون.

ئاوێنە: یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەكان، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمریكاو بەریتانیا 73 هێرشیان كردۆتە سەر پێگە سەربازییەكانیان لە پێنج پارێزگای یەمەن.

بەپێی قسەی وتەبێژەكە، لە ئەنجامی هێرشەكان پێنج چەكداریی حوسییەكان كوژراون و شەش چەكداری دیكەش برینداربون.

جەختیشی كردۆتەوە كە ئەو هێرشانەی ئەمریكاو بەریتانیا "بێ وەڵام و سزا نامێننەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×