به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌غه‌ززه، ژماره‌ی كوژراوان له 24 هه‌زار كه‌س نزیك بۆته‌وه‌و ژماره‌ی برینداره‌كانیش 60 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌غه‌ززه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردهوهو تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسرائیله‌وه گه‌یشته 23 هه‌زارو 843 كه‌س.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشته60 هه‌زارو 317 كه‌س، وێڕای بونی هه‌زاران ته‌رمی دیكه‌ی غه‌زه‌ییه‌كان له‌ژێر داروپه‌ردوی باڵه‌خانه روخاوه‌كاندا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لەدەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ی تشرینی یەکەمی ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێستا زیاتر له 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.
هه‌روه‌ها زیاتر له‌نیوه‌ی دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه كه نزیكه‌ی دو ملیۆنه ئاواره بون‌و هه‌زاره‌ها باڵه‌خانه‌و یه‌كه‌ی نیشتهجێبونو نه‌خۆشخانه‌و خوێندنگاش به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه خاپور بون.
رۆژی 7ی 10ی 2023، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی هێرشێكی له‌ناكاوی كرده سه‌ر ئیسرائیل‌و ده‌یان سه‌ربازو هاوڵاتی ئیسرائیلی كوشت‌و برینداركرد، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی دیكه به‌دیل گرت.
له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی ئیسرائیل جه‌نگێكی كراوه‌ی درێژمه‌ودای دژی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستپێكردو زیاتر له‌سێ مانگه لهئاسمانو زهمینو ده‌ریاوه هێرشده‌كاته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
لە 24ی 11ی 2023 بەنێوەندگیری قەتەر، ئاگربەستێكی حه‌وت ڕۆژی لەنێوان ئیسرائیل‌و حەماس راگەیەندراو زیاتر لە 400 بارمتەی ئیسرائیلی‌و زیندانی فەڵەستینی ئازادكران‌و ئاڵوگۆڕیانپێكرا.