پاكستان باڵیۆزی خۆی له‌ تاران كشانده‌وه‌و رێگه‌شی نه‌دا باڵیۆزه‌ ئێرانیه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئیسلام ئاباد
  2024-01-17       388       

دوای بۆردومانه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی ئێران بۆ ناوچه‌ سنورییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و پاكستان و كوژرانی دوو منداڵ، به‌رپرسانی پاكستان باڵیۆزی خۆیان له‌ تاران بانگ كرده‌وه‌و رێگه‌شیان نه‌دا باڵیۆزی ئێران بگه‌ڕێته‌وه‌ پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، مومتاز زه‌هره‌ بلوش، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان له‌ به‌یاننامه‌كه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌ كه‌ بۆردومانه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ئێران بێ پاساوه‌و پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و بنه‌ما شه‌رعییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌.

له‌سه‌ر ئه‌و بۆردومانه‌ش، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پاكستان باڵیۆزه‌كه‌ی له‌ ئێران بانگی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه‌و رێگه‌شی نه‌دا باڵیۆزی ئێران بێته‌وه‌ ئیسلام ئابادی پایته‌خت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×