جۆن كێربی: مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ئەنجامدەری هێرشی سەر هێزەكانمان بوە لە ئوردن
  2024-01-31       358       

جۆن كێربی، وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، رایگەیاند، هێرشی سەر بنكە سەربازییەكەیان لە ئوردن كە تێیدا سێ سەربازی ئەمریكا كوژران، لەلایەن گروپی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" ئەنجامدراوە.

ئاوێنە: جۆن كێربی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی"پێمانوایە هێرشەكەی ئوردن لەلایەن ئەو گروپەی كە خۆیان ناوناوە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق پلانی بۆ داڕێژراوەو ئاسانكاریی بۆ كراوە، گروپەكە چەند هێزێكی زۆر لە خۆدەگرێت لەنێویشیاندا كەتیبەكانی حزبوڵا."

لەگەڵ ئەوەش وتی، حزبوڵا تاكە گروپی بەرپرس نییە لە هێرشەكانی رابردوی سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا.

جۆن كێربی جەختیشی كردەوە كە  ئەمریكا خۆی بۆ وەڵامدانەوەی ئەو ھێرشە ئامادە دەكات و وتیشی"لە كاتێكی تایبەت و بەپێی خشتەیەكی زەمەنی تایبەت وەڵامی هێرشەكە دەدەینەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×