به‌پێی میدیای حوسییه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئەمریکا و بەریتانیا زنجیرەیەک هێرشیان کردووەتە سەر چەند ئامانجێک لە یەمەن.
میدیاكانی سه‌ربه حوسییەکانی یه‌مه‌ن بڵاویکردەوە، ئەمریکا و بەریتانیا سێ هێرشیانکردە سەر ناوچەی جەر لە پارێزگای حەجە لە باکوری رۆژهەڵاتی یەمەن، به‌ڵام باسیان له زیانه‌كانی هێرشه‌كه نه‌كردوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ پێنجشەممە فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگه‌یاندبووه كه درۆنێکی حوسییەکانی یەمەنیان خستەخوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی هەبێت.