هێلیکۆپتەرێکى تورکیا لە باکوورى کوردستان کەوتەخوارەوە
  2024-02-04       343       

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکى پۆلیس لە پارێزگای عەنتاب لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا، دوو فڕۆکەوان گیانیانلەدەستدا.

عەلی یەرلیکایا، لەتۆڕى ئێکس نووسیویەتی، ئەو هێلیکۆپتەرەی لە لیستى بەڕێوەبەرایەتی گشتیی لە فڕۆکەوانی ئاسایش تۆمارکراوە، لە گوندی کارتال سەر بە قەزای نورداغی سەربە غازی عەنتاب تووشى رووداوێکبووە.

عەلی یەرلیکایا، ئاماژەى بەوەکردووە، دوو فڕۆکەوانەکەی ناو کۆپتەرەکە، کە دواجار لە کاتژمێر 10.49ی شەو پەیوەندییان پێوەکراوە، گیانیانلەدەستداوە و  تەکنیککارێکیش بریندار بووە.

وەزیرى ناوخۆى تورکیا هۆکارى تێکشکانى فڕۆکەکەى ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بەگوێرەى میدیا فەرمییەکانى تورکیا دواى هەستانى فڕۆکەکە تێکشکاوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×