حەماس وەڵامی پێشنیاری ئەنجامدانی ئاگربەستی دایەوە
  2024-02-07       327       

بزوتنەوەی حەماس وەڵامی پێشنیاری ئاگربەستی لە غەززە دایەوە و چەند مەرجێکیشی بۆ ئەو مەبەستە خستووەتەڕوو.

دوای ئەوەی هەریەکە لە دەوحە، قاهیرە، واشنتۆن و تەلئەبیب پێشنیاری ئاگربەستیان لە غەززە رەوانەی بزوتنەوەی حەماس کرد، بزوتنەوەکە وەڵامی پێشنیارەکەی دایەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان، ئەو پێشنیارەی ئاڕاستەی حەماس کراوە خۆی لە ئاگربەستێکی شەش هەفتەیی و گۆڕینەوەی ژمارەیەک بارمتە لەنێوان هەردوولایەنی شەڕکەردا دەبینێتەوە.

بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەی حەماس بە ماڵپەری BBC راگەیاندووە:" ئێمە وەڵامێکی ئەرێنیمان پێشکەشی ئەو لایەنانە کردووە کە پێشنیاری ئاگربەستیان کردووە و داوامانکردووە غەززە ئاوەدانبکرێتەوە، دانیشتووانەکەی بۆ سەر ماڵ و ژیانیان بگەڕێندرێنەوە و نەخۆش و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی شارەکە بگوازرێنەوە".

هاوکات ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کە ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە رایگەیاند:" لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل تاوتوێی وەڵامەکەی حەماس دەکەین".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×