جەعفەر شێخ مستەفا: رۆژێك لە مانگی 5 بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكرێت
  2024-02-08       492       

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رۆژێک لە مانگی 5 دیاریدەکرێت. دەشڵێت، سه‌قفێكی زه‌مه‌نی بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دیاریكراوه‌.  بەبێ ئەوەی  ئاماژه‌ به‌و واده‌یه بكات كه‌ دیاریكراوه‌.

ئاوێنە: جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نوێترین لێدوانیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لە گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پرسی مووچە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد  و وتی:" بەپێی ئەو دەسەڵاتەی دراوە بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان  رۆژێک لە مانگی 5 دیاریدەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەگەر هیچ بەربەست و گرفتێک روونەدات".

وتیشی:" وەفدی هەرێمی کوردستان و عیراق هەوڵی زۆریانداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی ئەوتۆ نەدراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە لەنێوانماندا هەیە".

لەبارەی یەكخستنەوەی هێزی پێشمه‌رگه‌ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وتی، "له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و پێشمه‌رگه‌وه‌ نوسراوێك واژۆ كراوه‌ و سه‌قفێكی زه‌مه‌نی بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دیاریكراوه‌"  بەبێ ئەوەی  ئاماژه‌ به‌و واده‌یه بكات كه‌ دیاریكراوه‌.

سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای عیراق و ناوچەکە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد:"بەگشتی ئەو باوردۆخەی ئێستا لە عیراقدا هەیە بەتەنها عیراق نییە و بەڵکو ناوچەکە بە گشتی لە دۆخێکی ئاڵۆزدایە، بۆیە هەموومان دژی هەموو جۆرە شەڕ و پێکدادانێکین و  پێویستمان بە ئارامی و ئەمنیەت و ئاسایش هەیە، ئەمڕۆ نە هەرێمی کوردستان و نە خەڵکی عیراق پێویستییان بە شەڕ نییە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×