جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی چونی هێزی كۆماندۆ بۆ سه‌ر قه‌ڵاكه‌ی دێرین ئه‌حمه‌د ناسراوی به "كوێخا دێرین" رایگه‌یاند، پێش ئه‌وه‌ی هێزه‌كه بچێته ماڵه‌كه‌ی دێرین عوزێری هه‌ڵاتوه و خۆی شاردوه‌ته‌وه له سنوری سلێمانی رایكردوه، ده‌شڵێت، "تائێستا هیچ زانیارییه‌كمان نییه كه له‌كوێیه، ئه‌گه‌ر بمانزانیایه هێزی ئاسایش و پۆلیس ده‌چونه‌سه‌ری".
ئاوێنە: جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا له‌باره‌ی چونی هێزێكی كۆماندۆ بۆ سه‌ر قه‌ڵاكه‌ی دێرین ئه‌حمه‌د ناسراو به "كوێخا دێرین" به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "بازرگانێك (ئه‌حمه‌د كامیل فه‌قێ) برینداركراوه و چه‌ند فیشه‌كێك نراوه به قاچییه‌وه و پێشتریش هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه و سه‌رانه‌یان لێسه‌ندراوه و دواتر ئه‌و برینداره سكاڵای له‌سه‌ر كوێخا دێرین تۆماركردوه و له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "چه‌ند رۆژێكه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین كه كوێخا دێرین خۆی راده‌ست بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كه‌دا بكرێت و بزانرێت ئایا ئه‌و كه‌سه بێتاوانه یاخود تاوانباره، به‌ڵام تائێستا نه‌چوه‌ته به‌رده‌م دادگا، بۆیه ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش چونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و قه‌ڵاكه‌ی به‌ڵام داوایان كردوه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاوكاریان بێت و پشتیوانیان بێت، چونكه تائێستا چه‌ند روداوێك رویانداوه و پۆلیس و ئاسایش شه‌هیدكراون".
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا باسی له‌وه‌شكرد، "پێش ئه‌وه‌ی هێزه‌كه بچێته ماڵه‌كه‌ی و قه‌ڵاكه‌ی دێرین عوزێری، ناوبراو هه‌ڵاتوه‌و خۆی شاردوه‌ته‌وه له سنوری سلێمانی رایكردوه‌و تائێستا هیچ زانیارییه‌كمان نییه كه له‌كوێیه، ئه‌گه‌ر بمانزانیایه هێزی ئاسایش و پۆلیس ده‌چونه‌سه‌ری".
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتیشی"هه‌ستمان كردوه خه‌ڵكانێك هه‌ن كه سه‌رانه له‌و پڕۆژانه وه‌رده‌گرن كه دروستده‌كرێن، به‌ڵام خاوه‌نی پڕۆژه‌كه و سه‌رمایه‌داره‌كه له‌كاتێكدا كه داوای سه‌رانه‌یان لێده‌كه‌ن ناچن هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ئاگادار بكه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت، ئه‌وه شتێكی خراپه بۆیه حه‌قوایه راسته‌وخۆ كه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت له هه‌ر ئاستێكدا بێت ئاگاداری پۆلیس بكه‌ن و سكاڵا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت رێگری له‌م بابه‌ته بكه‌ین".
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه هێزێكی كۆماندۆی كوردستان چونه سه‌ر قه‌ڵای كوێخا دێرین لە گەڕەكی كەنەكەوەی سلێمانی و داوای راده‌ستكردنیان كرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت خۆی و هێزه‌كه‌ی هه‌ڵاتون قه‌ڵاكه‌ی به‌بڕیاری دادوه‌ر روخێنرا.