عێراق و ئێران دەیانەوێت لە بابەتی یاسایی و دادوەریی هاوکارییەکانیان زیادبکەن
  2024-02-14       225       

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق و سەرۆکی دەستەی باڵای دادوەریی ئێران کۆبوونەوەیەکیان کرد و تاوتوێی چۆنیەتی زیادکردنی هاوکارییە یاسایی و دادوەرییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنەکە پێشوازی لە هاوتا ئێرانییەکەی، غوڵام حسێن موحسینی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوولا قسەیان لەبارەی چۆنیەتی پەرەپێدان و زیادکردنی هاوکارییە دادوەریی و یاساییەکان کردووە لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×