عێراق لەڕێزبەندی هەشتەم توندوتیژترین وڵاتی جیهانە
  2024-02-15       398       

عێراق، لەرووی توندوتیژییەوە، ریزبەندی پێنوێنە جیاوازیەکان دەکات، بەپێی دوو ماڵپەڕیش بێت، هەشتەم توندوتیژترین وڵاتی جیهانە.

بەپێی ئەو پێنوێنیانەی هەردوو ماڵپەڕی Yahoo Finance و Insider Monkey ئەنجامیانداوە، لەسەر ئاستی وڵاتانی ئاسیا، عێراق لە پلەی شەشەم دایە لە لیستی ئەو وڵاتانەی توندوتیژترینن، کە لەسەر بنەمای راپۆرتە گەشتییارییەکان و میواندارییەکان گەیشتوون بەو ئەنجامە.

هەروەها، ئەو دوو ماڵپەڕە دەڵێن کە عێراق لە لیستی توندوتیژترین وڵاتەکانی جیهاندا، لە پلەی هەشتەمدایە، کە ئەوەش پلەبەندییەکی زۆر مەترسیدارە.

بەپێی دوایین لیستی ماڵپەڕی Passport Index، لەکۆی 92 وڵاتی جیهان کە لە رووی ناشیاوی بۆ گەشتیاران هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە، عێراق لە پلەی 80دا هاتووە.

لیستی 10 توندوتیژترین وڵاتانی ئاسیا بەم شێوەیەیە:

1-ئەفغانستان

2-يەمەن

3-كۆريای باکوور

4-سوريا

5-بوتان

6-عێراق

7-کوێت

8-قیرغزستان

9-مەنگۆلیا

10-ميانمار

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×