سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆمیسیۆن ئامادەیی تەواوی ھەیە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بە ستانداردی نێودەوڵەتی، دەشڵێت: پێشبینی دەکەین لە ڕۆژانى ٥ تا ١٠ـی مانگى ٦ـى ئەمساڵ ڕۆژێک بۆ بەڕێوەچوونى ھەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم دیاری بکرێت.
حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، لەبارەى وادەى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:-
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆمیسیۆن ئامادەیی تەواوی ھەیە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بە ستانداردی نێودەوڵەتی.
ئاماژەى بەوەشکردووە، پێشبینی دەکەین لە ڕۆژانى ٥ تا ١٠ـی مانگى ٦ـى ئەمساڵ ڕۆژێک بۆ بەڕێوەچوونى ھەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم دیاری بکرێت.
جێگەى ئاماژەیە، لە بەروارى ٢١-٢-٢٠٢٤ دادگاى فیدڕاڵى عێراق، یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستانى گۆڕى و بەجۆرێک ١١ کورسى کۆتاکانى هەڵوەشاندەوە.