ئەندازیارى سه‌رپه‌رشتیاری شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی نه‌بوونی نه‌ختینه له بانكه‌كان كاره‌كانی پرۆژه‌كه زۆر به سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دەشڵێت: پرۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مەترى سلێمانى به داهاتی سلێمانی درووست ده‌كرێت و كۆی گشتی پرۆژه‌كه ٥٢%ـى ته‌واوبووه.
ئه‌بوبه‌كر ته‌یب، ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مەترى شاری سلێمانی ناسراو بە ئۆتۆبانی بابان، لەبارەى خاو بەڕیوەچوونى کارەکانى شەقامەکە بەمجۆرە بۆ ڕاگەیاندنى هاتوچۆى سلێمانى زانیارى خستووەتەڕوو، به‌شی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی ٣٤ كیلۆمه‌ترە و حه‌وت یه‌كتربڕ و شه‌ش ئه‌نده‌رپاس و یه‌ك ئۆڤه‌رپاس له‌خۆده‌گرێت و كاره‌كانی پرۆژه‌كه له ئێستادا به‌سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
باسى لەوەشکرد، له ٧٠%ـى كاره‌كانی پرد و ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤه‌رپاسه‌كان ته‌واوبووه و حه‌وت كیلۆمه‌تر قیرتاو كراوه به پانی ٦٣ مه‌تر و به بەرزى ٢١ سانتیمەتر و كۆتا چین قیرماوه، كه شه‌ش سانتیمەترە و به‌ر له‌كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه ده‌كرێت.
دەشڵێت: پرۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری به‌داهاتی سلێمانی درووست ده‌كرێت و كۆی گشتی پرۆژه‌كه ٥٢% ـى ته‌واوبووه و كێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌رده‌م پرۆژه‌كه نه‌بوونی نه‌ختینه‌یه له بانكه‌كان، چونكه پرۆژه‌كه به داهاتی سلێمانی درووست ده‌كرێت.
ئەوەشى خستوەتەڕوو، ساڵی رابردوو كۆمپانیاى جێبەجێکار به‌به‌های ٢٢ ملیار دینار كاریكردووه و ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌راورد بكه‌یت به تێچووی پرۆژه‌كه، كه ٤٠٠ ملیار دیناره لە ئێستاشدا كۆمپانیاکە له كاركردن به‌رده‌وامه، به‌ڵام كاره‌كان به ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی پرۆژه‌كه نییه.
لە ڕۆژى ١٢ـى ئادارى ٢٠٢٢، بەپێى نووسراوێکى کۆمپانیاى قەیوان، کە تێیدا هاتووە، بە‌هۆی خه‌رجنه‌كردنی شایسته داراییه‌كانی پڕۆژه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌وه، بڕیاردرا به ڕاگرتنی ته‌واوی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری .
پڕۆژەى شەقامى ١٠٠ مەترى سلێمانى، کە بە ئۆتۆبانى بابان ناسراوە ساڵى ٢٠٢٠ بەردى بناغەى دانرا، بڕیاربوو مانگى تەممووزى ساڵى ڕابردوو کارەکانى قۆناغى یەکەمى تەواو ببێت.