"لایەنە براوەكان لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای كەركوك رێككەوتون"
  2024-02-24       520       
كۆبونەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە براوەكانی كەركوك، رۆژی 21/2/2024

میدیای یەكێتی بڵاویكردەوە، لایەنە براوەكان لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای كەركوك گەیشتونەتە رێككەوتنی سەرەتایی بەجۆرێك كە پۆستی پارێزگار بۆ یەكێتی، سەرۆكی ئەنجومەن بۆ عەرەب و قائیمقامیتی ناوەندیی كەركوك بۆ توركمان بێت.

ئاوێنە: كەناڵی كوردسات نیوز، ئەمڕۆ شەممە، لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، "رێككەوتنی سەرەتایی لەنێوان لایەنە براوەكان كراوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك بەجۆرێك پۆستی پارێزگار بۆ یەكێتی، سەرۆكی ئەنجومەن بۆ عەرەب، قائیمقامی ناوەندیی كەركوك بۆ توركمان، پۆستی جێگرانی پارێزگار بۆ پارتی و لایەنە عەرەبییەكان و بڕیاردەی ئەنجومەن بۆ توركمان بێت."

رۆژی چوارشەممەی رابردو 21/2/2024 لایەنە براوەكانی كەركوك بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبونەوەو لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن كە یەكێكیان ئەوەبو لایە بەشداربوەكانی کۆبونەوەکە لە ماوەی حەوت ڕۆژدا وەرەقەی کارکردن و داواكاری خۆیان پێشكەش بكەن كە "میکانیزمە گونجاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لەخۆبگرێت."

پەروین فاتیح، سەرۆكی كاتی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە میدیای یەكێتی راگەیاند، ئێستا لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان لایەنە براوەكانی كەركوك هەیە، لەئەگەری پێشكەشكردنی داواكاریی لایەنە براوەكان و رێككەوتن لەسەریان، بەزوترین كات ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی میدیای یەكێتی، "لایەنە عەرەبی و توركمانییەكان چونەتە بەغدا بۆ پێشكەشكردنی داواكارییەكانیان لەوبارەیەوە، دوای ئەوەی لە كۆبونەوەی لایەنە براوەكان لەگەڵ سودانی، حەوت رۆژ بۆ پێشكەشكردنی داواكاری لایەنە براوەكانی كەركوك دیاریكرا."

پەروین فاتیح وتویەتی، "لە ئەگەری دواكەوتنی پێشكەشكردنی داواكاریی لایەنە براوەكان و دواكەوتنی رێككەوتن لەپاش ئەو حەوت رۆژە دیاریكراوە، چاوەڕوان دەكرێت كۆبونەوەیەكی دیكەی لایەنە براوەكان بكرێت و دوای ئەو كۆبونەوەیە بڕیار لەسەر كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكە دەدرێت."

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×