پێشبینی كەشاسی هەرێم بۆ هاتنی بایەكی ساردو چالاك؛ پلەكانی گەرما بۆ سفری سیلیزی دادەبەزن
  2024-02-24       231       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات، لە ئێوارەى سبەی یەکشەممەوە بەرزە پاڵەپەستۆی سیبیرى کاریگەرى لەسەر ناوچەکەمان دەبێ و خێرایی با چالاک و لە هەندێك ناوچە خۆڵبارین دەبێت، رۆژی دوشەممە نزمترین پلەکانى گەرما بۆ سفری سیلیزی دادەبەزن و لەهەندێك ناوچە نمەباران و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكان بەفر دەبارێت.  ئەمڕۆ(شەممە)ش ئەگەری نمەباران هەیە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی"لە ئێوارەى رۆژى یەکشەممەوە بەرزە پاڵەپەستۆی سیبیرى کاریگەرى لەسەر ناوچەکەمان دەبێت و خێرایی با چالاک دەبێت بە تایبەتی لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و کەرکوک و ئیدارەى گەرمیان."

ئەوەشی خستۆتەڕو، سبەی یەكشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا لە هەندێ ناوچەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران و خێرایی با چالاک دەبێت ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە لە ناوچەکانی سلێمانی و کەرکوک و گەرمیان.

ئاماژەی بەوەداوە مەودای بینین لەکاتی ئێوارەدا لە ناوچەکانی سلێمانی و کەرکوک و گەرمیان بە هۆی چالاکبونی خێرایی با لە خوار 4 کم دەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو"لە رۆژى دوشەممەوە پلەکانى گەرما ڕو لە نزمبونەوە دەکات کە تێیدا بەرزترین پلە (4 – 6) پلەى سیلیزی دادەبەزێت و نزمترین پلەکانى گەرما لە زۆربەى ناوچەکان دەگاتە سفرى سیلیزى لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان."

سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە، كەشناسی هەرێم وتویەتی،  ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ لە ناوچە شاخاوییەکان.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×