سەرۆكایەتی هەرێم: دوای گەیشتنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەرۆكی هەرێم وادەی هەڵبژاردن دیاری دەكا
  2024-02-24       643       

فه‌و‌زى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم رایگەیاند، دوای ئەوەی بڕیارەكەی دادگای فیدرالی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕەسمی گەیشتە سەرۆكایەتیی هەرێم، ئەوا سەرۆكی هەرێم رۆژێك بۆ هەڵبژاردن دیاری دەكات.

ئاوێنە: فەوزی هەریری، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی"بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، هێشتا بەڕەسمی نەگەیشتۆتە ئێمە، هەر كات بڕیارەكە بەڕەسمی گەیشتە ئێمە، ئەوكات سەرۆكی هەرێم هەڵوێستی دەبێت لەسەر بڕیارەكەو پاشان رۆژی هەڵبژاردن دەستنیشان دەكرێت."

وتیشی"ئێمە هیوادارین پاش ئەو بڕیارە، لایەنە سیاسییەكانی هەرێم پێداچونەوە بەخۆیاندا بكەن، ئەوە بزانن كە پێویستە بەرژەوەندی و قەوارەی هەرێمی كوردستان لەسەروی بەرژەوەندیی حزبی بێت تاكو هەڵبژاردن بكرێت."

جەختیشی كردەوە كە سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆكی هەرێم لەسەدا 100 كۆكن لەسەر ئەوەی كە دەبێت هەڵبژاردن بكرێت.

وتیشی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق داوایكردوە سێ بۆ چوار مانگ وادەی هەبێت بۆ ئامادەكاری، هەفتەی رابردو كۆبونەتەوەیەك هەبو لەگەڵیان لە سەرۆكایەتی هەرێم تەئكیدیان لە هەمان بابەت كردەوە، بۆیە سەرۆكی هەرێم پێویستە بەرچاوڕون بێت تاكو رۆژێك دەستنیشان نەكات، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵێت، ئێمە پێمان ناكرێت لەو رۆژەدا.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×