وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌باره‌ی هێرشه موشه‌كییه‌ی مانگی رابردوی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر ده‌ڵێت، داوایانكردووه ئێران داوای لێبووردن بکات‌و بەڵگە بخاتەرو لەسەر هەبونی بنکەی مۆساد له‌هه‌ولێر.
ئاوێنه: فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق له‌چاوپێکەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەری "ناشناڵ"ی ئیماراتی ره‌خنه‌ی توندی له‌هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر گرتوه‌و رایگه‌یاندووه، "ئێرانییەکان دەڵێن گوایە هێرشیانكردووه‌ته سەر بنکەکانی مۆسادو ئەمە جاری یەکەمیشیان نییە کە ئەم هێرشانە بکەن. ئەمە جاری دووەمە کە شاری هەولێر موشەکباران دەکەن. دەشزانن کە دەنگۆی ئەوەی کە بنکەی مۆساد لە هەولێر هەیە، پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی بێ بنەمایە".
فوئاد حسێن له‌به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه كه‌س باوه‌ڕ به‌پڕوپاگه‌نده‌كانی ئێرانییه‌كان ناكات. وتوشیه‌تی، دیار نییه ئێرانییه‌كان ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه به كێ ده‌فرۆشن، بۆ رای گشتی خۆیان یان بۆ كه‌سانی دیكه؟
به‌وته‌ی وەزیری دەرەوەی عێراق، داوایان له‌ئێرانییه‌كان كردووه داوای لێبوردن بکه‌ن‌و بەڵگە بخه‌نەرو لەسەر هەبونی بنکەی مۆساد له‌هه‌ولێر.
فوئاد حسێن جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه‌س باوه‌ڕ به‌پڕوپاگه‌نده‌كان ناكات، له‌كاتێكدا ئه‌وان هاوڵاتیی سڤیل و منداڵێكی 11 مانگیان شه‌هید كردووه، كه‌چی بانگشه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن تیرۆریستیان بەئامانج گرتووەو بنکەی مۆسادیان موشەکباران کردووە. رونیشیكردووه‌ته‌وه كه به‌ئێرانییه‌كان وتووه، "هەبونی بنکەی مۆساد لەهەولێر" بێ بنەمایە.
بەپاساوی بونی بنکەی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل -موساد- لەهەولێر، رۆژی 15ی 1ی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بەچەند موشەکێکی بالیستی ماڵی سه‌رمایه‌دارێكی هه‌ولێری كرده ئامانج به‌ناوی پێشڕەو دزەیی، به‌هۆی هێرشكه‌وه پێنج هاوڵاتی گیانیانله‌ده‌ستداو شەش هاوڵاتی دیکەش برینداربون.