"زیاتر له‌چوار هه‌زار مامۆستای ناڕازیی سزادراون"
  2024-02-24       273       

به‌وته‌ی‌ نوێنه‌رێكی‌ مامۆستایانی‌ ناڕازیی، زیاتر له‌چوار هه‌زار مامۆستای ناڕازیی لەسنوری پەروەردەکانی سلێمانی‌و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان‌و راپەڕین سزادراون. یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی-یش ده‌ڵێت،  "هیچ مامۆستایەک سزانەدراوە، ئەوەی هەیە غیاباتە".

 

ئاوێنه‌: دڵشاد میرانی، نوێنه‌رێكی‌ مامۆستایانی‌ ناڕازیی ڕایگه‌یاندووه‌، بەشێک لەپەروەردەکان لە 13ی ئەیلولی 2023وە سزای مامۆستایان بەغیابات‌و گواستنەوەو بەخشینیشەوە داوە، بەشێکی دیکەیان دوای راگەیاندنی ساڵنامەی نوێی خوێندن لە 9ی مانگی رابردوەوە سزاکانیان تۆمارکردووە. 

بەوتەی ئەو مامۆستایە، چوار هەزارو 640 مامۆستا لەسنوری پەروەردەکانی سلێمانی‌و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین سزادراون. 
 
دڵشاد میرانی دەڵێت، داوایان لەپەروەردەی سلێمانی کردووە دوای گەڕانەوەی مامۆستایان بۆ هۆڵەکانی خوێندن سزاکانیان بسڕنەوە. دەشڵێت، "وەزیری پەروەردە دەسەڵاتی بەپەروەردەی سلێمانی داوە کە سزای مامۆستایان بسرێتەوە، واتا بڕیاری کۆتایی دەگەڕێتەوە پەروەردەی سلێمانی."

لای‌ خۆیه‌وه‌ نەژاد عەبدوڵا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی به‌كه‌ناڵی‌ ڕوداوی وتووه‌، "هیچ مامۆستایەک سزانەدراوە، ئەوەی هەیە غیاباتە، بەکۆی گشتی لەسنوری پەروەردەی سلێمانی 3182 مامۆستاو فەرمانبەر غیاب دراون، هەڵەبجە 300، ئیدارەی راپەڕین 180، گەرمیان 384."
 
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، مامۆستایانی دیکە کە گواستراونەتەوە یاخود بەخشراون "لەسەر داوای خۆیان بووەو هیچ پەروەردەیەک مامۆستای بەزۆر نەگواستووەتەوەو سزانەداوە."
 
لەبارەی سڕینەوەی غیاباتی مامۆستایان، نەژاد عەبدوڵا ڕایگه‌یاندووه‌، "سەردانی پەروەردەیان کردو داوایان کرد سزاکانیان بسڕینەوە، داواکارییەکەیان دەگەیێنینە سەروی خۆمان و هەر بڕیارێک بدرێت مەرکەزی دەبێت‌و بەدڵنیاییەوە سنوری هەموو ئەو شاروشاروچکانە دەگرێتەوە کە بایکۆتی تێیدا هەبووە."

به‌هۆی‌ پێنه‌دانی‌ موچه‌و ڕاگرتنی‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌یان، زیاتر له‌چوار مانگ مامۆستایان لەپارێزگاکانی سلێمانی‌و هەڵەبجە‌و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان‌و راپەڕین بایكۆتی‌ هۆڵه‌كانی‌ خوێندنیان كردو نه‌چونه‌ هۆڵه‌كانی‌ وانه‌ وتنه‌وه‌وه‌.
 

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×