بڕیارە سبەینێ دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران‌و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی دادگا، بڕیارە سبەی یه‌كشه‌ممه، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق تاوتوێی سكاڵایه‌ك بكات كه تایبه‌ت به‌ڕاگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان تۆماركراوه.
لەكۆتایی ساڵی ڕابردودا ژمارەیەك لەمامۆستایان‌و فەرمانبەران لەدادگای فیدڕاڵی سكاڵایان لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێم‌و وەزیری دارایی هەرێم تۆمارکرد بەهۆی ڕاگرتنی پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان‌و فەرمانبەران.
به‌پاساوی خراپی بارودۆخی دارایی هەرێمەوە، له‌ساڵی 2016وه پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی شارستانی لەلایەن حكومەتەوە راگیراوه. به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێكردنه‌وه به‌پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران، ده‌به‌ستنه‌وه بەباشبونی بارودۆخی دارایی هەرێمی كوردستانەوە.