نەوەی نوێ: بەزوترینکات ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری نەکرێت شتی زۆر خراپ ڕودەدات
  2024-02-24       340       


جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوا له‌سەرۆکایەتیی هەرێمی‌ كوردستان ده‌كات بەزوترینکات ڕۆژی هەڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دیاری بکات، به‌پێه‌وانه‌وه‌، "شتی زۆر خراپتر ڕودەدات."

ئاوێنه‌: هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌و له‌به‌شێكیدا هاتووه‌، "لەئێستا بەدواوە هیچ بیانویەک نەماوە بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن‌و دانەنانی وادەی هەڵبژاردن. ئەگەر ئەمجارە بەزوترینکات سەرۆکایەتیی هەرێم ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری نەکات ئەوا شتی زۆر خراپتر ڕودەدات."

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، "پارتیی‌و یەکێتیی لەترسی دۆڕان ئەوە دوساڵ زیاترە بەپاساوی بێمانا هەڵبژادن ئەنجام نادەن".

وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ به‌پێویستی‌ ده‌زانێت كه‌ سەرۆکایەتیی هەرێم دەستبەجێ رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری بکات.

بڕیار بو ڕۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان به‌ڕێوه‌ بچێت، بەڵام کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاند كه‌ ناتوانن ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌و واده‌یه‌دا به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق چاوه‌ڕوانی‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ عێراقی‌ ده‌كرد بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ سكاڵایه‌كی‌ تایبه‌ت بەھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

21ی‌ ئه‌م مانگه‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ عێراق بڕیاری‌ كۆتایی دا له‌سه‌ر یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، به‌پێی‌ بڕیاره‌كه‌ دادگا 11 كورسی‌ كۆتاكانی‌ لابردو ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ بۆ 100 كورسی‌ كه‌مكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌ی‌ بازنه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ له‌یه‌ك بازنه‌وه‌ بۆ چوار بازنه‌ زیادكرد.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×