کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێ کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لە شەودا بارستە هەوایەکی ساردی سێبیری ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، دەشڵێن، سبەى پلەکانى گەرما پێنج تا حەوت پلە نزم دەبنەوە و بە جۆرێک لە هەندێ ناوچە دەگاتە سفر پلەى سیلیزى.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێ کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لە شەودا بارستە هەوایەکی ساردی سێبیری ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى پلەکانى گەرما پێنج تا حەوت پلە نزم دەبنەوە و بە جۆرێک لە هەندێ ناوچە دەگاتە سفر پلەى سیلیزى.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ١٥ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە سفر پلە دەبێت.