به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی، پارێزەرانی حکومەتی هەرێم له‌دادگای باڵای فیدراڵی عێراق واده‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان ئاشكرا كردوه‌و سه‌رۆكی دادگاكه‌ش ده‌رفه‌تێك به‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌دات.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ یه‌كسه‌ممه، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی سکاڵای راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانه‌وه کۆبوەوە.
دڵشاد میرانی، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی كه ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ی دادگا بو لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەدانیشتنەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی کە لەبارەی سکاڵای راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەنجامدرا، پارێزرەکانی حکومەتی هەرێم داوایان لەدادگا کرد تاوەکو رۆژی 15ی مانگی 3 دەرفەتیان پێبدات.
ده‌شڵێت، "له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌دا، سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدراڵی ڕو له‌پارێزه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به‌خشی‌و داواكه‌ی بۆ 17ی 3ی 2024 دواخست‌و له‌و واده‌یه‌دا دادگاكه بۆخۆی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌دات".
حکومەتی هەرێم لەساڵی 2016وە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنیی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتوەو سکاڵاکاران لەدادگای باڵای فیدراڵیی عێراق داوادەکەن، یاسای موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت‌و کەرتی تایبەت ژمارە 22ی ساڵی 2008ی هەموارکراوی فیدراڵی وەکو خۆی جێبەجێبکرێت، لەوانەش ئەو مادانەی پەیوەندییان بەپلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانەوە هەیە.