پەروەردەی شەقڵاوە رایگەیاند، بە مەبەستی كەمكردنەوەی كێشەكانی دەبێت لەماوەی هەفتەیەكدا سەرجەم شۆفێرانی پاس، مینی پاس و كۆستەرەكان كامێرای چاودێری ببەستن.
ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی شوباتی ساڵی 2024 پەروەردەی شەقڵاوە لە ڕێگەی نووسراوێكێی فەرمیدا شۆفێرانی پاسی تایبەت بە گواستنەوەی قوتابیان ئاگادار دەكاتەوە و لە نووسراوەكە هاتووە، ئاگاداری گشت شۆفێرانی تایبەت بە گواستنەوەی قوتابیانی سنوورەكەمان دەكەینەوە پابەندبن بە جێبەجێكردنی گشت ڕێنماییەكانی هاتووچۆ بە تایبەت بە بەستنی كامێری چاودێری بۆ ئۆتۆمبێلەكانی (پاس و مینی پاس و كۆستەر).
ئاماژە بەوەشكراوە، تكایە لەماوەی هەفتەیەكدا لە رێكەوتی 25ی شوبات تا 3ی ئادار كامیراكان ببەستن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەستنی كامێرای چاودێری دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كێشەكان و سوودی دەبێت بۆ قوتابیان و شۆفێران