"دەرگای وەزارەت‌و سەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکانمان کراوەیە بۆ دیوانی چاودێری دارایی عێراق"
  2024-02-25       249       
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی‌و ئابوریی

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت، دەرگای وەزارەت‌و سەرجەم بەڕێوبەرایەتی‌و گەنجینەکان کراوەیە بۆ هەر وردبینی‌و بەدواداچونێک لەلایەن تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراقەوە ئه‌نجامبدرێت.    

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ یەكشەممە وه‌زاره‌تی‌ دارایی بڵاویكرده‌وه‌، ئاوات شێخ جەناب پێشوازی کرد لەوه‌فدێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق کە پێکهاتبون لە (حه‌یدر یوسف خلخال و عه‌لا‌ حسێن محەمەد) بەڕێوەبەری گشتی لەدیوانی چاودێری دارایی عێراق.     

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی، وەزیری دارایی جەختی لەو هەماهەنگی‌و هاوکارییە کردووە کە ماوەی دوو ساڵە لەنێوان وەزارەتی دارایی و تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیەو ڕایگەیاند، دەرگای وەزارەت و سەرجەم بەڕێوبەرایەتی و گەنجینەکان کراوەیە بۆ هەر وردبینی و بەدواداچونێک لەلایەن تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری داراییەوە.       

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، سەردانی وه‌فدی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەچوارچێوەی کاری ئاسایی و وردبینی تیمە هاوبەشەکانی نێوان دیوانی چاودێری دارایی هەردولایە بۆ ڕاپۆرتەکانی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانەو ئامادەکردنی ڕاپۆرتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوی داهات و خەرجیەکانی هەرێمی کوردستانە.  

 

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×