ئاری هەرسین: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی سیاسیەو نەحەزانی کوردستان ئەو بڕیارەیان داوە
  2024-02-25       591       
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لەسلێمانی

ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لەسلێمانی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی به‌ "بڕیارێکی سیاسی" وه‌سفده‌كات‌و ده‌ڵێت، "نەحەزانی کوردستان ئەو بڕیارەیان داوە، هەر لایەنێکیش بەبڕیارەکە خۆشحاڵ بێت، واتە چۆتە سەنگەری ناحەزانی هەرێمی کوردستانەوە." ده‌شڵێت، "حکومەتی هەرێم هەموو هەنگاوێک دەنێت بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە چەوتە ڕاستبکاتەوە."

ئاوێنه‌: ئاری هەرسین بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووه‌، "بەبڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی مافی پێکهاتەکان پێشێلکراوە، جگە لەوەی هیچ حسابێک بۆ سەروەری هەرێمی کوردستان نەکراوە، هەر لایەنێکی سیاسی بەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی خۆشحاڵ بێت، واتە خۆشحاڵە کە ئیهانەی خەڵکی کوردستان دەکرێت‌و چۆتە سەنگەری ناحەزانی هەرێمی کوردستانەوە."

وتیشی، "ئەمە بڕیارێکی سیاسیە ناحەزانی خەڵکی کوردستان ئەم بڕیارەیان داوە، نابێت گۆڕان و یەکێتی بچنە سەنگەری ناحەزانی خەڵکی کوردستانەوە، چونکە هەموومان بەرپرسیارێتیەکی قورسی ئەخلاقی و نیشتیمانیمان لەسەرە."

ڕۆژی 21ی 2ی 2024، دادگای باڵای‌ فیدراڵی عێراق لەڕێگەی یەکلایی کردنەوەی سکاڵایه‌كه‌وە، هەرێمی کوردستانی‌ لەیەک بازنەی هەڵبژاردنەوە کرد بەچوار بازنەی هەڵبژاردن، هەروەها ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کورسی کەمکردەوەو کورسی کەمایەتییە ئاینی‌و نەتەوەییەکانی‌ لابرد.

یەکێتی‌و گۆڕان‌و بەشێک لەلایەنەکانی تر پاڵپشتی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەکەن، هەرچی پارتی‌و پێکهاتەکانە نیگەرانن لەبڕیارەکە، بەو پێیەی کە 11 کورسی پێکهاتەکان کە بەنزیک لەپارتی دادەنرێن لابراون.

بەرپرسی لقی چواری پارتی لەسلێمانی بۆچونیوایه‌، "پاڵپشتی یەکێتی‌و لایەنەکان بۆ بڕیارەکە خۆ جیاکردنەوەیە، هەم خوشک و برایان لە یەکێتی هەم لەگۆڕان ئەوان بیریان دەچێتەوە کە بابەتەکە بەرژەوەندی پارتی نییە، بەرژەوەندی خەڵك و سەروەری و پێگەی هەرێمی کوردستانە، ئەگەر ئەوان خۆیان بەبەشێک لەوە نابینن ئەوە شتێکی ترە."

ئاری هەرسین دەڵێت، "ئێمە لەهەرێم حکومەتمان هەیە، حکومەتی هەرێم بەته‌ئکید هەموو هەنگاوێک دەنێت بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە چەوتە ڕاستبکاتەوە. وەک پارتیش لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەبێت هەڵوێستێکی چونیەکمان هەبێت، چونکە ئەمە شتێک نییە تەنها بەرامبەر پارتی کرابێت، دژی یەکێتی و برا ئۆپۆزسیۆنەکانیش کراوە، بۆیە دەبێت هەموو لایەنەکان پاڵپشتی حکومەتی هەرێم بکەین بۆئەوەی ئەم پێشێلکاریەی بەرامبەر خەڵکی هەرێمی کوردستان کراوە بەری پێبگرین."

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×