بڕیاره ئه‌مڕۆ ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق له لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری بكرێت و یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانیش، گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای بودجه‌ی 2024 و یه‌كێك له بڕگه‌كانیش جێگیركردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ی دارایی، ته‌یف سامی سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كۆده‌بێته‌وه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ش، گفتوگۆ ده‌بێت له‌باره‌ی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ ناردنی یاسای بودجه‌ی 2024 و ئه‌و بڕگانه‌ی بڕیاره هه‌مواربكرێنه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، یه‌كێكی دیكه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی و ته‌یف سامی گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌باره‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی و پابه‌ندكردنی هه‌ردو حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌ولێر بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق.
له‌وباره‌یه‌وه، نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاندوه، لیژنه‌كه‌یان بانگھێشتی وه‌زیری دارایی كردوه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت به ھه‌مواری یاسای بودجه و بریاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی ھه‌رێم.
رۆژی 21ی ئه‌م مانگه، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی پرسی موچەی فەرمانبەر و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مانگانه پاره بۆ موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق.