هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی چەک و پێداویستیی سەربازیی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرد
  2024-02-26       252       

هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دوو کاروان چەک و پێداویستیی سەربازی و لۆجستییان بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و فڕۆکەی بارهەڵگر رەوانەی بنکەی سەربازیی خەرابە جیر لە ناوچەی رمێلان لە باکووری حەسەکە کرد.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی هاوپەیمانان کاروانێک چەک و پێداویستیی سەربازی و لۆجستییان لە دەروازەری سنووریی وەلیدەوە رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کردووە.

راشیگەیاندووە، کاروانە سەربازییەکە بە پشتیوانیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەلیکۆپتەری سەربازی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کراوە، کە پێکهاتبوو لە 60 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، کە چەک و پێداویستیی سەربازی و تانکەری سوتەمەنییان پێبووە.

ئەوەشی راگەیاندووە، هێزەکانی هاوپەیمانان هاوکات لەگەڵ ئەو کاروانە سەربازییەدا، بە فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازی، کەرەستەی پێشکەوتووی سەربازی و سیستمی دژە فڕۆکەیان گواستووەتەوە بۆ بنکەی سەربازیی خەرابەجیر لە باکووری حەسەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی هاوپەیمانان لە دوای هێرشەکانی گروپی مقاومەی ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، دەیەوێت خۆی بەهێز و پڕچەک بکات.

لەو چوارچێوەیەشدا، هاوپەیمانان لە رۆژانی هەشت تاوەکو 21ی شوبات، زیاتر لە هەشت کاروانی دیکەی چەک و پێداویستیی سەربازی بە زیاتر لە 210 بارهەڵگر، رەوانەی بنکەکانیان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کردووە و هاوکات بەپشتیوانی فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر، لەگەڵ هێزەکانی هەسەدەدا دەستیان بە راهێنانی سەربازی کردووە.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×