کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەکاتەکانى ئێوارەدا باى بەهێز کۆتایى دێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەکاتەکانى ئێوارەدا باى بەهێز کۆتایى دێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٤٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ١٤ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە چوار پلە لە ژێر سفر دەبێت.